چۆن بەسەر نیگەرانیەکانماندا زاڵ بین؟
نیگەرانی زۆر لە ڕووی جەستەیی و سۆزداریەوە لەوانەیە ئازارت بدات. و هەروەها زیانەکەی دەتوانێت تەنانەت لەو کێشەیە کە تۆ نیگەرانیت لەسەری هەیە گەورەتر بێت.
چەند پێشنیار بۆ کەم کردنی نیگەرانی
کەمتر گوێ لە هەواڵی ناخۆش بگرن. کاتێک قەیرانێک ڕوودەدات، پێویست ناکات بەوردی لەهەموو شتێکی ئاگادار بیت. بینینی خوێندنەوە و هەواڵی خراپ تەنها وادەکات هەست بە ترس و نائومێدی زیاتر بکەیت.
بنەمای پەرتووکی پیرۆز: «بەڵام ڕۆحی تێکشکاو ئێسک وشک دەکات.»—پەندەکانی سلێمان ١٧:٢٢ (KSS).
«زۆر ئاسانە کە بە هەواڵی خراپ و شۆککەرەوە ئالودە بیت، بەڵام ئەوە خوویەکی باش نییە. لەبەر ئەوەی کەمتر گوێ لە هەواڵەکان دەگرم، نیگەرانییەکانم زۆر کەمتر بوون.»—جۆن.
بیر لەم پرسیارە بکەنەوە: چەند جار پێویستە دوایین هەواڵ بزانیت؟
ڕۆتینێکی ڕێکوپێکتان هەبێت. هەوڵ بدە کاتژمێرێکی دیاری کراوت هەبێت بۆ هەستان لە خەو، خواردن، کارکردن لە ماڵەوە و خەوتن. بۆ ئەوەی نیگەرانییەکانی ژیانت کەمتر ببێتەوە، هەبوونی پلان یارمەتیت دەدات.
بنەمای پەرتووکی پیرۆز: «بێگومان پلانی مرۆڤی تێکۆشەر بەرەو پڕییە.»—پەندەکانی سلێمان ٢١:٥ (KSS).
«کاتێک پەتای کۆرۆنا دەستی پێکرد، من وازم لە گرنگیدان بە بەرنامەکانم هێنا و هەموو کاتەکانم بە خۆشی بەسەر برد. بڕیارم دا کاتەکانم باشتر بەکاربهێنم، بۆیە بەرنامەیەکم بۆ ڕۆتینی ڕۆژانەم دروستکرد.»—جۆزف.
بیر لەم پرسیارە بکەنەوە: ئایا پلانێکت بۆ خۆت دروست کردووە، کە لە کۆتایی هەر ڕۆژێکت هەست بەوە نکەیت کە ڕۆژەکەت بێ سوود بووە؟
گرنگی بە شتە گەشبینیەکانی ژیانت بدە. ئەگەر بەردەوام بیر لەوە بکەیتەوە کە دەتویست لە ڕابردوودا بڕیاری دیکە بدەیت، یان بەردەوام خەیاڵی خراپترین لە داهاتوو بکەیت، زیاتر هەست بە نیگەرانی دەکەیت. بەڵکو بیر لەو نێعمەتانە بکەیتەوە کە لە ژیانت دا دەتوانیت بۆی سۆپاسگوزار بیت.
بنەمای پەرتووکی پیرۆز: «هەروەها سوپاسگوزار بن.»—کۆلۆسی ٣:١٥ (KSS).
«خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز یارمەتیم دەدات بیر لە شتە باشەکان بکەمەوە، لە جیاتی ئەوەی تەرکیز لەسەر بیر کردنەوەی ڕەشبین بکەم. لەوانەیە ئەم قسەیە دووبارە بێت، بەڵام بەڕاستی یارمەتیدەرە.»—لیزا.
بیر لەم پرسیارە بکەنەوە: ئایا زۆربەی کات بەرەکەتەکانی ژیانت پشتگوێ دەخەیت و زیاتر بیر لە شتە خراپەکانی ژیانت دەکەیتەوە؟
بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر بیر لە چەند ڕێگایەک بکەرەوە. لەوانەیە نیگەرانی زۆر وات لێ بکات کە حەز بە تەنیایی بکەیت. بیر لەوە بکەرەوە کە چۆن دەتوانیت یارمەتی کەسانی تر بدەیت.
بنەمای پەرتووکی پیرۆز: «تەنها بایەخ بە بەرژەوەندی تایبەتی خۆتان مەدەن، بەڵکو با هەریەکەتان بایەخ بە بەرژەوەندی خەڵکی دیکەش بدات.»—فیلیپی ٢:٤ (KSS).
«یارمەتیدانی کەسانی تر دڵخۆشم دەکات. هەوڵدەدەم یارمەتی کەسانی دیکە بدەم بۆ ئەوەی دڵخۆش بن و بەم شێوەیە نیگەرانیەکانم کەم دەبێتەوە. بە ئەنجامدانی ئەم کارە، ئێتر زۆر کاتم نامێنێت بۆ خەم خواردن.»—ماریا.
بیر لەم پرسیارە بکەنەوە: لەو کەسانەی کە دەیانناسیت، کامیان زیاتر پێویستی بە یارمەتی هەیە و چۆن دەتوانیت یارمەتییان بدەیت؟
ئاگات لە تەندروستیت بێت. وەرزش و پشوودان تا ڕادەیەک پێویستە. خواردنی تەندروست بخۆن. تەندروستی جەستەیی دەتوانێت باری دەرونیت باشتر بکات و کەمتر نیگەران بیت.
بنەمای پەرتووکی پیرۆز: «وەرزشی جەستەیی بۆ هەندێک شت سوودبەخشە.»—١ تیمۆساوس ٤:٨ (KSS).
«من و کوڕەکەم ناتوانین زۆر لە دەرەوە وەرزش بکەین، بەڵام بە بەردەوامی لە ماڵەوە وەرزش دەکەین. و ئەمە یارمەتی بە پەیوەندی ئێمە داوە و ئەمە بووە بە هۆی ئەوەی کە دڵخۆشتر بین.»—کاترین.
بیر لەم پرسیارە بکەنەوە: ئایا پێویستە زیاتر ئاگاداری ئەوە بی کە چی دەخۆی و زیاتر وەرزش بکەی؟
جگە لەو پێشنیارانەی سەرەوە، بەڵێنی داهاتوویەکی باشتر لە پەرتووکی پیرۆزدا یارمەتی زۆر خەڵکی داوە تاکو نیگەرانییەکانیان کەم بکەنەوە. دەربارەی ئەمە دەتوانن سەردانی گۆڤاری «دەستکەوتەکانی شانشینی خودا چی دەبن؟» بکەن.