بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌کارهێنانی مە‌شروب​—‏⁠چۆن هاوسە‌نگی ڕابگریت؟‏

بە‌کارهێنانی مە‌شروب​—‏⁠چۆن هاوسە‌نگی ڕابگریت؟‏

 هە‌ندێک کە‌س لە کاتی پە‌رۆشی،‏ تە‌نیایی یان بێزاریدا لە خواردنە‌وی مە‌شروب زیادە‌ڕە‌وی دە‌کە‌ن،‏ ئایا تۆش زیاتر لە جاران دە‌خۆیتە‌وە؟‏ ئە‌گە‌ر وابێت،‏ چۆن دە‌توانیت دڵنیا بیت زیادە لە حە‌د مە‌شروب ناخۆیت و ئالوودە‌ی نە‌بویت؟‏ لە‌م گۆڤارە‌دا هە‌ندێک زانیاری هە‌یە کە دە‌توانێت یارمە‌تیت بدات بۆ ئە‌وە‌ی کە لە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروبدا هاوسە‌نگی ڕابگریت.‏

 مە‌بە‌ست لە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب بە شێوە‌ی هاوسە‌نگی چییە؟‏

 پە‌رتووکی پیرۆز چیمان فێر دە‌کات؟‏ «لە‌وانە مە‌بن کە شە‌راب زۆر دە‌خۆنە‌وە»​—‏⁠پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٣:‏٢٠ پە‌رتووکی پیرۆزی کوردی سۆرانی ستاندە‌ر (KSS).‏

 بیر لە‌م خاڵانە بکە‌رە‌وە:‏ پە‌رتووکی پیرۆز خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب لە ئاستێکی هاوسە‌نگدا مە‌حکوم ناکات.‏ (‏ژیرمە‌ندی ٩:‏⁠٧‏)‏ بە‌ڵام پە‌رتووکی پیرۆز مە‌ی گوساری و مە‌ستی مە‌حکوم دە‌کات.‏ (‏لۆقا ٢١:‏٣٤؛‏ ئە‌فە‌سۆس ٥:‏١٨؛‏ تیتۆس ٢:‏⁠٣‏)‏ تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب مە‌ستت نە‌کات،‏ بە‌ڵام خواردنە‌وە‌ی زۆریش دە‌توانێت کاریگە‌ری خراپ لە‌سە‌ر بڕیارە‌کانت،‏ تە‌ندروستیت،‏ یان پە‌یوە‌ندییە‌کانت لە‌گە‌ڵ کە‌سانی تر دابنێت.‏​—‏⁠پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٣:‏​٢٩،‏ ٣٠‏.‏

 لە زۆربە‌ی وە‌ڵاتە‌کان بۆ هاوسە‌نگی یان زیادە‌رە‌وی لە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب ستانداردی جیاواز هە‌یە،‏ بۆ نمونە ئە‌م ستانداردانە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروبی ڕۆژانە یان هە‌فتانە بۆ هە‌ر کە‌سێک دە‌گرێتە‌وە.‏ a بە‌ڵام پێویستە ئە‌وە لە بە‌ر چاو بگریت کە کە‌سانی جیاواز بە‌رامبە‌ر بە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب کاردانە‌وە‌ی جیاوازیان هە‌یە و هە‌ندێک جار بۆیان باشترە بە تە‌واوی دە‌ست لە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب هە‌ڵگرن.‏ بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تە‌ندروستی جیهانی:‏

 ‏«بۆی هە‌یە هە‌ندێک جار تە‌نانە‌ت یە‌ک یان دوو پە‌رداخ مە‌شروب ڕە‌نگە زۆر بێت​—‏⁠بۆ نمونە:‏

  •   لە‌کاتی شۆفێری کردن یان کارکردن لە‌گە‌ڵ ئامێرە پێشە‌سازییە‌کان.‏

  •   لە‌کاتی دووگیانی یان شیردانی منداڵ.‏

  •   لە‌کاتی خواردنی هە‌ندێک دە‌رمان.‏

  •   لە حاڵە‌تی تووشبوون بە نە‌خۆشییە‌کی دیاری کراو.‏

  •   ئە‌گە‌ر ناتوانیت لە خواردنە‌وە خۆڕاگر بیت.‏»‏

 نیشانە‌کانی زیادە‌رە‌وی لە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب

 پە‌رتووکی پیرۆز چیمان فێر دە‌کات:‏ «با هە‌ڵسوکە‌وتمان بپشکنین و تاقی بکە‌ینە‌وە.‏» شینە‌کانی یە‌رمیا ٣:‏٤٠ (KSS).

 بیر لە‌م خاڵانە بکە‌رە‌وە:‏ ئە‌گە‌ر بە بە‌ردە‌وامی ئاگاداری بڕی خواردنە‌وە‌ی مە‌شروبە‌کە‌ت بکە‌یت و ئە‌گە‌ر پێویست بوو بیگۆڕیت،‏ ئاوا دە‌توانیت خۆت لە کاریگە‌رییە زیانبە‌خشە‌کانی بپارێزیت.‏ بە پشکنینی هە‌ندێک نیشانە‌ی بە‌کارهێنانی مە‌شروب،‏ دە‌توانیت بزانیت کە ئایا هاوسە‌نگی لە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب دە‌پارێزیت یان نە‌خێر،‏ بە بیرکردنە‌وە لە‌سە‌ر ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە خۆت تاقی بکە‌رە‌وە.‏

  •   ئایا بە بێ خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب ناتوانیت دڵخۆش بیت؟‏ لە‌وانە‌یە هە‌ست بکە‌یت ئە‌گە‌ر مە‌شروب نە‌خۆیتە‌وە ناتوانیت پشوویە‌کی باش بدە‌یت،‏ یان لە‌گە‌ڵ هاوڕێکانت کۆبیتە‌وە و کاتێکی خۆش بە‌سە‌ر ببە‌یت،‏ یان پێت وایە دە‌بێت بخۆیتە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ کێشە‌کانت،‏ خۆت بگونجێنیت.‏

  •   ئایا تۆ زیاتر لە جاران مە‌شروب دە‌خۆیتە‌وە؟‏ لە‌وانە‌یە بە بە‌ردە‌وامی مە‌شروب بخۆیتە‌وە و بۆی هە‌یە ئێستا هە‌ست بکە‌یت کە پێویستە زیاتر مە‌شروب بە‌کار بهێنیت.‏

  •   ئایا خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب لە ماڵە‌وە یان لە‌سە‌ر کارە‌کە‌ت کێشە‌ی بۆ دروست کردوویت؟‏ بۆ نمونە لە‌وانە‌یە لە‌بە‌ر کڕینی زۆری مە‌شروب قە‌رزدار بیت.‏

  •   ئایا دوای خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب بڕیاری خراپ دە‌دە‌یت؟‏ بۆ نمونە،‏ تۆ لە‌وانە‌یە وا بیر بکە‌یتە‌وە کە دە‌توانیت شۆفێری یان مە‌لە بکە‌یت،‏ یان ئامێرە پیشە‌سازیە‌کان بە‌کار بهێنیت.‏

  •   ئایا کە‌سانی تر سە‌بارە‌ت بە بڕی خۆاردنە‌وە‌ی مە‌شروبی تۆ نیگە‌رانی خۆیان دە‌ربڕیوە؟‏ کاتێک ئە‌وان نیگە‌رانی تۆ دە‌بن،‏ تۆ ڕێگر دە‌بیت وهە‌وڵ دە‌دە‌یت خواردنە‌وە‌کە‌ت بشاریتە‌وە و سە‌بارە‌ت بە بڕی خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب بە‌وان درۆ بکە‌یت.‏

  •   ئایا بۆ تۆ قورسە کە واز لە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب بهێنیت؟‏ لە‌وانە‌یە تۆ هە‌وڵت دابێت بڕی خواردنە‌وە‌کە‌ت کە‌م بکە‌یتە‌وە یان بە تە‌واوی واز لە مە‌شروب بهێنیت،‏ بە‌ڵام ناتوانیت.‏

 پێنج ئامۆژگاری بۆ پاراستنی هاوسە‌نگی لە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب

 ١.‏ پلانێک دابڕێژە.‏

 پە‌رتووکی پێروز چیمان فێرمان دە‌کات:‏ «بێگومان پلانی مرۆڤی تێکۆشە‌ر بە‌رە‌و پڕییە»​—‏⁠پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢١:‏٥ (KSS).

 ئە‌مە تاقی بکە‌رە‌وە:‏ بڕیار بدە چە‌ند ڕۆژ له هە‌فتە دە‌تە‌وێت مە‌شروب بخۆیتە‌وە و بۆ ئە‌وە‌ی کە بزانیت لە ئە‌و ڕۆژانە‌دا چە‌ند دە‌خۆیتە‌وە سنورێکی هاوسە‌نگ دابنێ.‏ هە‌روها هە‌وڵ بدە دوو ڕۆژ لە هە‌فتە‌دا مە‌شروب نە‌خۆیتە‌وە.‏

 ‏«ڕێکخراوێکی خێرخواز،‏ کە یارمە‌تی خە‌ڵک دە‌دات بۆ ئە‌وە‌ی واز لە مە‌شروب بهێنن ڕایگە‌یاند:‏ باشترین ڕێگا بۆ بە‌رگیری لە ئالوودە‌بوون بە مە‌شروب،‏ ئە‌وە‌یە کە بۆ ماوە‌یە‌ک واز لە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب بێنن.‏»‏

 ٢.‏پلانێک دابنێ و بە کاری بهێنە.‏

 پە‌رتوکی پیرۆز چیمان فێر دە‌کات:‏ «ئە‌وە‌ی دە‌ستت پێکردووە تە‌واویکە.‏» ٢ کۆرنسۆس ٨:‏١١ (KSS).

 ئە‌مە تاقی بکە‌رە‌وە:‏ بۆ ئە‌وە‌ی بزانی کە چە‌ند مە‌شروب بخۆیتە‌وە،‏ هە‌ندێک زانیاری دە‌ربارە‌ی بڕی ستانداردی خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب فێربە.‏ هە‌روە‌ها با هە‌موو کاتێک هە‌ندێک خواردنە‌وە‌ی تە‌ندروستی و بە بێ ئە‌لکۆل لە‌بە‌ر دە‌ستدا بێت.‏

 ڕێکخراوی نە‌تە‌وە‌یی بۆ پاراستنی ئالوودە‌بووانی مە‌شروب لە ئە‌مریکادا دە‌ڵێت:‏ «بە هە‌ندێک گۆڕانکاری بچووک لە ژیاندا دە‌توانین خۆمان لە مە‌ترسییە‌کانی ئالوودە‌بوون بە مە‌شروب دوور بخە‌ینە‌وە.‏»‏

 ٣.‏ لە‌سە‌ر بڕیارە‌کانت پابە‌ند بە.‏

 پە‌رتووکی پیرۆز چیمان فێردە‌کات:‏ «بە‌ڵێ بۆ بە‌ڵێ نە‌خێر بۆ نە‌خێر بێت.‏» یاقوب ٥:‏١٢ (KSS).

 ئە‌مە تاقی بکە‌رە‌وە:‏ دە‌بێت چی بکە‌یت ئە‌گە‌ر لە‌و ڕۆژە‌وە کە بڕیارت داوە مە‌شروب نە‌خۆیتە‌وە،‏ کە‌سێک مە‌شروب پێشکە‌شت بکات؟‏ لە پێشە‌وە خۆت ئامادە بکە بۆ ئە‌وە‌ی کە ئاوا پێشنیارێک بە ڕوونی بە‌ڵام میهرە‌بانانە ڕە‌ت بکە‌یتە‌وە.‏

 ڕێکخراوی نە‌تە‌وە‌یی بۆ پاراستنی ئالوودە‌بووانی مە‌شروب لە ئە‌مریکادا دە‌ڵێت:‏ «هە‌ر چی زووتر بتوانیت بە‌و پێشنیارانە نە‌خێر بڵێت،‏ لە‌وانە‌یە کە‌متر وە‌سوە‌سە بیت.‏»‏

 ٤.‏ لە‌سە‌ر سوودی بڕیارە‌کانت بیر بکە‌رە‌وە.‏

 پە‌رتووکی پیرۆز چیمان فێر دە‌کات‏:‏ «کۆتایی شت باشترە لە سە‌رە‌تاکە‌ی.‏» ژیرمە‌ندی ٧:‏٨ (KSS).

 ئە‌مە تاقی بە‌کە‌رە‌وە:‏ لیستێک لە هۆکارە‌کان دروست بکە که بۆچی دە‌تە‌وێت لە‌سە‌ر بە‌کارهێنانی مە‌شروب هاوسە‌نگیت هە‌بێت.‏ بۆ نموونە ڕە‌نگە بتە‌وێت خە‌وە‌کە‌ت،‏ تە‌ندروستیت،‏ داراییت یان پە‌یوە‌ندیە‌کانت باشتر بکە‌یت.‏ کاتێک لە‌گە‌ڵ کە‌سانی تر باسی بڕیارە‌کانت دە‌کە‌یت،‏ سە‌رنج بدە لە‌سە‌ر سوودە‌کانی نە‌ک سە‌ختییە‌کانی.‏

 ٥.‏ داوای یارمە‌تی لە خودا بکە‌ن.‏

 پە‌رتووکی پیرۆز چیمان فێردە‌کات:‏ «دە‌توانم هە‌موو ئە‌م شتانە لە ڕێگە‌ی خوداوە بکە‌م،‏ ئە‌وە‌ی بە هێزم دە‌کات.‏» فیلیپی ٤:‏١٣ (KSS).

 ئە‌مە تاقی بە‌کە‌رە‌وە:‏ ئە‌گە‌ر نیگە‌رانیت کە لە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب زیادە‌رە‌وی دە‌کە‌یت،‏ بە پاڕانە‌وە داوا لە خودا بکە کە هێز و خۆڕاگرییە‌ک کە پێویستت پێی هە‌یە،‏ پێت ببە‌خشێت.‏ b هە‌روە‌ها بۆ فێربونی زیاتر دە‌ربارە‌ی ئاموژگاریە بە سوودە‌کانی پە‌رتووکی پێروز کات تە‌رخان بکە.‏ بێگومان تۆ بە یارمە‌تی خودا دە‌توانیت لە بە‌کارهێنانی مە‌شروب هاوسە‌نگی ڕابگریت.‏

a بۆ نمونە وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی خزمە‌تگوزاری مرۆڤایە‌تی ویلایە‌تە یە‌کگرتووە‌کانی ئە‌مە‌ریکا،‏ زیادە‌رە‌وی لە خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب بە‌م شێوە‌یە پێناسە دە‌کات:‏ بۆ ژنان،‏ خواردنە‌وە‌ی لانی کە‌م ٤ یە‌کە لە ڕوژێکدا یان لانی کە‌م ٨ یە‌کە لە هە‌فتە‌یە‌کدا پێناسە دە‌کرێت،‏ بۆ پیاوانیش بە خواردنە‌وە‌ی لانی کە‌م ٥ یە‌کە لە ڕوژێکدا یان لانی کە‌م ١٥ یە‌کە لە هە‌فتە‌یە‌کدا.‏ هە‌ر وڵاتێک بۆ بڕی خواردنە‌وە‌ی مە‌شروب یە‌کە‌یە‌کی تایبە‌تی خۆی هە‌یە.‏ بۆیە پێویستە بۆ زانیاری زیاتر سە‌ردانی ئە‌و ڕێکخراوە تە‌ندورستیانە بکە‌یت کە لە نزیکی ماڵی تویە.‏

b ئە‌گە‌ر بە تە‌نیا نە‌توانیت کۆنترۆڵی بە‌کارهێنانی ئە‌لکۆل بکە‌یت،‏ لە‌وانە‌یە باشتر بێت سە‌ردانی دکتۆر یان ناوە‌ندە پیوە‌ندیدارە‌کان بکە‌یت.‏