ئایا هاوار بۆ دادپەروەری دەبیسترێت؟
ناعەدالەتی هەموو شوینێکی گرتووەتەوە. لە خوارەوە ڕەچاوی دوو نموونەی بی عەدالەتی بکەن کە لە ئەم سەردەمەدا دەیبینین:
لە ژانویەی ساڵی ٢٠١٨ دادوەرێک لە ئەمەریکا فەرمانی ئازادکردنی پیاوێک دەدات کە بۆ ماوەی ٣٨ ساڵ زیندانی کرابوو. ئەو لە ڕێگەی پشکنینی دی ئێن ئەیەوە بێتاوان دەرکەوت.
لە سپتەمبەری ١٩٩٤، سێ گەنج لە یەکیک لە وڵاتەکانی ئەفریقیدا بەهۆی نەچون بۆ خزمەتی سەربازی زیندانیکران. لە سپتەمبەری ساڵی ٢٠٢٠ ئەوان بۆ ماوەی ٢٦ ساڵ زندانیان تێپەڕ کردبوو بەبێ ئەوی کە لە دادگا تاوانبار کرابن.
ئەگەر توش تا ئێستا تامی ناعەدالەتیت کردەبێت، لەوانەیە هەستت وەک ئەیوب بێت کە وتی: «هاوار دەهێنم، بەڵام دادپەروەری نییە.» (ئەیوب ١٩:٧) پەرتووکی پیرۆزی کوردی سۆرانی ستاندەر (KSS). لەگەڵ ئەوەشدا، هەرچەند دادپەروەری ڕاستەقینە ئەمرو تەنها وەک خەونێک دەردەکەوێت، پەرتووکی پیرۆز بەڵێنی کاتێک دەدات کە هاوار بۆ دادپەروەری دەبیسترێت. بەڵام ئێستا فێرکارییە داناییەکانی پەرتووکی پیرۆز بۆ ڕووبەڕووبوونەوە بە سەر ناعەدالەتی دەتوانێت یارمەتیمان بدات.
هۆکارەکانی بێ عەدالەتی چین؟
لە ڕاستیدا بێ عەدالەتی لە ئەوەی سەرچاوە دەگرێت کە زوربەی مرۆڤەکان ڕێنماییەکانی خودا ڕەت دەکەنەوە. پەرتووکی پیرۆز نیشان دەدات کە دادپەروەری ڕاستەقینە لە لایان خوداوە دێت. (ئیشایا ٥١:٤) لە پەرتووکی پیرۆزدا وشەکانی دادپەروەری و «ڕاستودروستی» بە یەکەوە بەستراونەتەوە. (زەبوورەکان ٣٣:٥) دادپەروەری بەرهەمێکە، لە کردەوەیەکی ڕاستودرووست کە لەسەر بنەمای یاساکانی خودا دامەزراوە. بە پێچەوانەوە بێ عەدالەتی بەرهەمی گوناهە، کە سەرپێچی کردن لە یاسا و ستانداردە ڕاستودروستەکانی خودایە. ڕەچاوی نموونەکانی خوارەوە بکەن:
خۆپەرستی. ئارەزووی خۆپەرستانە و گوناە، پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. (یاقوب ١:١٤، ١٥) زور کەس بۆ بەرژەوندی خۆیان و سوود وەرگەرتن لە کەسانی تر مامەڵەی خەراپ و نادادپەروەریان، لەگەڵ دەکەن. بە پێچەوانەوە، خودا دەیەوێت ئێمە سوودی ئەوانی تر لە پێش هەموو شتێکەوە دابنێین.—١ کۆرنسۆس ١٠:٢٤.
نەزانین. لەوانەیە هەندێک کەس بەبێ ئەوەی پێ بزانن بە ناڕەوایی مامەڵە لەگەڵ ئەوانی تردا بکەن، بەڵام خودا ئەم کارانەی ئەوان بە گوناە دەزانێت. (ڕۆما ١٠:٣) بۆ نموونە هەندێک بە بێ مەبەست بە هەڵە گەورەترین نادادپەروەریان ئەنجامدا-کوشتنی عیسای مەسیح.—کردار ٣:١٥، ١٧.
ڕێکخراوە مرۆڤیە شکستخواردووەکان. لە ڕووی تیۆرییەوە ڕێکخراوە سیاسی و بازرگانی و ئاینیەکانی جیهان بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ئەوان دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەرەوپێش دەبەن و کارەکانیان دادپەروەرانن. بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئەم ڕێکخراوانە سەرچاوەی سەرەکی هەڵەن، گەندەڵی، تەماح، لایەنگری، نایەکسانی دارایی توند و خۆپەرستین، کە هەموویان دەتوانن ببنە هۆی نادادپەروەری. هەندێک لەو ڕێکخراوانە لەلایەن ئەو کەسانەوە پشتگیری دەکرێن کە مەبەستی باشیان هەیە. بەڵام لە کۆتاییدا هەموو هەوڵەکانی مرۆڤ بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات، چونکە ڕێنماییەکانی خودا پشتگوێ دەخرێت.—ژیرمەندی ٨:٩؛ یەرمیا ١٠:٢٣.
ئایا خودا سەرنج بە ناعەدالەتی دەدات؟
بەلێ، خودا لە ناعەدالەتی وهەموو ئەو کردارانەی کە دەبنە هۆی ستەم و ئازار، ڕقی هەیە. (پەندەکانی سلێمان ٦:١٦-١٨) ئیشایای نەبی بە ئیلهامی خودا نووسیویەتی: «من کە یەهوەم، a دادپەروەریم خۆشدەوێت، ڕقم لە دزی و بەدکارییە پێکەوە.»—ئیشایا ٦١:٨ (KSS).
ئەو یاسایانەی کە خودا بە ئیسرائیلییە کۆنەکانی دا، نیشانی دەدات کە ئەو دەیەوێت گەلەکەی ڕفتارێکی دادپەروەرانەیان هەبێت. فەرمانی بە دادوەرەکانی ئەو سەردەمە کرد کە خۆیان لە بەرتیلدان وهەرشتێکی تر کە دادپەروەری دەشێوێنێت دوور بخەنەوە. (دواوتار ١٦:١٨-٢٠) خودا ئەو ئیسراییلیانەی کە بە سەرپێچیکردن لە فەرمانەکانی ئەو بو بەرژەوەندی خویان، لە برامبەر بە هەژاران و فەقیرەکان خراپەیان دەکرد، مەحکومی کردن. وە لە کۆتاییدا بەهۆی پابەند نەبوون بە ستانداردەکانی ئەو، ڕەتی کردەنەوە.—ئیشایا ١٠:١-٣.
ئایا خودا کۆتایی بە ناعەدالەتی دەهێنێت؟
بەڵێ خودا، لە ڕێگای عیسای مەسیحەوە، گوناه و هۆکاری سەرەکیەکانی نادادپەروەری لادەبات و هەروەها مرۆڤ بۆ تەواوەتی دەگەڕێنێتەوە. (یۆحەنا ١:٢٩؛ ڕۆما ٦:٢٣) هەروەها شانشینیەکی دامەزراندووە کە جیهانێکی نوێی و پڕ لە ئارامی و ئاشتی دەهێنێتە دی، و دادپەروەری بۆ هەمووان دابین دەکات. (ئیشایا ٣٢:١؛ ٢ پەترۆس ٣:١٣) بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم شانشینیە ئاسمانییە، سەیری ئەو ڤیدیۆیە بکە. شانشینی خودا چییە؟
ژیان لە جیهانی نوێی دا چۆن دەبێت؟
کاتێک دادپەروەری لەسەر زەوی نێشتەجێ دەبێت، ئەنجامەکە ئاشتی و ئارامی دەبێت بۆ هەمووان. (ئیشایا ٣٢:١٦-١٨) خودا ژیانی هەموو مرۆڤێک بە یەکسانی بەهای پێ دەدات، بۆیە لەگەڵ هەموو شتێک بە دادپەروەری مامەڵە دەکات. ئەو دڵتەنگی و ناڕەزایەتی و ئازارەی کە لە نادادپەروەرییەوە دێت بۆ هەمیشە لەناو دەچێت و تەنانەت بیرەوەرییە ئازار بەخشەکانی نادادپەروەریش بەرە بەرە لە مێشکماندا نامێنێت. (ئیشایا ٦٥:١٧؛ ئاشکراکردن ٢١:٣، ٤) بۆ زانیاری زیاتر سەیری نامیلکەی «شانشینی خودا چی بەدەست دەهێنێت؟» بکە.
ئایا دەتوانیت باوەڕ بەو بەلێنەی خودا بکەیت، کە ئیتر ناعەدالەتی لە جیهاندا نامێنت؟
بەلێ، پێشبینییە متمانە پێکراوەکانی پەرتووکی پیرۆز، وردبینی مێژوویی و زانستی و هەروەها هاوئاهەنگی نێوان بەشەکانی، دەریدەخات کە بەڵێنەکانی خودا لە پەرتووکی پیرۆزدا جێی متمانەن. ئەم بڵاوکراوانەی خوارەوە ووردکاری زیاتر بۆت روون دەکاتەوە:
ئایا دەبێت ئیستا شەری ناعەدالەتی بکەین؟
بەندەکانی خودا لە سەردەمی کۆندا هەوڵیان دەدا مامەڵە لەگەڵ ناعەدالەتی بکەن. بۆ نموونە، پۆڵسی نێردراو هەڕەشەی دادگاییکردنێکی نادادپەروەرانەی لێکرا کە لەوانە بو ببێتە هۆی مردنی. ئەو لە جیاتی ئەوەی بە شێوەیەکی ناچالاک ئەو نادادپەروەرییە قبوڵ بکات، لەو ئامرازە یاساییانەی کە لەبەردەستی بوو کەڵکی وەرگرت و سکاڵاکەی بردە لای قەیسەر.—کردار ٢٥:٨-١٢.
لەگەڵ ئەوەشدا، هەموو هەوڵەکانی مرۆڤ بۆ ڕاستکردنەوەی ناعەدالەتییەکانی ئەم جیهانە بە شکست دەگەن. (ژیرمەندی ١:١٥) هێشتا زۆر کەس ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە هیوا و باوەڕیان بە بەڵێنی خودا بۆ جیهانێکی نوێی پڕ لە دادپەروەری، ئیستا دەتوانێت یارمەتیان بدات کە لە بەرامبەر ناعەدالەتیدا ئارامی دەروونییان ڕاگرن.
a یەهوە ناوی خودایە—زەبوورەکان ٨٣:١٨.